ئۆفەری نووری نەمر
ئەوانەی چەندەها ساڵە هەزارەها جار شوێنیان گۆڕی و، وێڵی لقێكن كە خۆیانی پێوە ڕاگیربكەن، ئەوانەش كەوا لەم سیستەم بۆ ئەو سیستەم و، لەم ڕێباز بۆ ئەو ڕێباز لە هەناسەبڕكێدان، زوو بێت یان درەنگ، مایەپووچی و بێ ئاكامیی كرد و كوششەكانیان دەبینن و، پرتاو بەرە مەكتەبەكەی حەزرەتی موحەممەد ( صلی اللە علیە وسلم) ڕادەكەن، ئەو مەكتەبەی
كە هەرگیز نشوستی بە خۆیەوە نەدیوە.
18,000ع.د
زانیاری دەربارەی بەرهەم

ئایا توانیومانە ئەو سەروەرەی كە شاهی تەختی دڵانە، بە شێوەیەك شایانی قەدر و قیمەتی ئەو بێت، بە مرۆڤی ئەم سەردەمە بناسێنین و، بڵێسەی تاسە و شەیدایی لە ناخیاندا تاو بدەین؟..
نەخێر! ئەگەر مرۆڤایەتی ئەوی بناسیایە، دەبووە مەجنوونی و دەیدایە ئەو كەژ و هەردە. هەر كاتیش یادی شیرینی ئەو ڕۆحەكانی پێچابا، دڵی دەكەوتە جۆش و، چاوەكانی نەسرینیان بۆ دەڕشت. ئیتر ئەو كات بۆ چوونە نێو جیهانی پاكی پێغەمبەرایەتییەكەیەوە،
دەكەوتە پەرواز و لە پێناو گیان بەبەرداكردنەوەی خۆڵەمێشی دڵەی سووتاوی، كە لە تاو عەشقی ئەو گڕی سەندبوو، خۆی دەدایە بەر شنەی با تا بەرەو هەوارگەی ئەوینی ئەو ڕاپێچی بكا …
ئەگەر عەقڵ و هەستەكانیشمان هەرگیز پەی پێ نەبەن، ئەوا دەروونەكان بوونەتە پەروانەی دەوری ئەو شەمعە، ئەو خۆرە.. لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا، ئەو عەقڵە دەربەدەر و پەرێشانانەی كە تا ئێستا نەیانتوانیوە بەرەو ئەو بدەنە پرتاو و، بە وێنەی مێشی زستان لەملا و ئەولادا پەكیانكەوتووە، بە ئەم حاڵەیان دەستی پەشیمانیی دەگەزن و
بە خۆیان دەڵێن: “ئاخ و داخ! ئێمە بۆ نەبووینە پەروانە و بەرەو ئەو نەڕۆیشتین؟” بەڵام ئەو كات لەوانەیە بۆ هەندێكیان زۆر درەنگ بێت و هەموو شتێك كۆتایی پێ هاتبێت…
زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەم
ڕەنگی بەرگ | زەرد, قاوەی |
---|---|
نوسەر | محمد فتح اللە گولەن |
سەرەتا پێویستە چوونەژوورەوە ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بکەیت
هەڵسەنگاندنەکان
هیچ هەڵسەنگاندنێک نییە.