fbpx
0
کۆدی تایبەتی بەرهەم : 9649750000321

تابلۆی نەوەیەکی چاوەڕوانکراو

ئاوەکان تا گەرمی نەبینن نەبن بە هەڵم، ناگەن بە ڕوونی. تۆو هەتا نەتەقێت و نەڕزێت، ژیانی چرۆ و گوڵ نایەتە بەرهەم، ڕووبارەکان بەردەوام بەخوڕ دەڕژێن و هەمیشە دەکشێن بە تاشە بەردەکاندا، بەمەش دەپاڵێورێن و خاوێن دەبنەوە و، دەگەن بە ئاستی دڵۆپەکانی چاوی هەور.

Tags: , ,

4,500ع.د

زانیاری دەربارەی بەرهەم

ئاوەکان تا گەرمی نەبینن نەبن بە هەڵم، ناگەن بە ڕوونی. تۆو هەتا نەتەقێت و نەڕزێت، ژیانی چرۆ و گوڵ نایەتە بەرهەم، ڕووبارەکان بەردەوام بەخوڕ دەڕژێن و هەمیشە دەکشێن بە تاشە بەردەکاندا، بەمەش دەپاڵێورێن و خاوێن دەبنەوە و، دەگەن بە ئاستی دڵۆپەکانی چاوی هەور. بەبێ بەفر و باران بەهار نایەت، ئەگەر بشیەت نرخی نازانرێت. ئاڵتوون لەو نرخ و بریسکەیەی کە بەدەستی دەهێنێت و، پۆڵاش لەو بەهێزی و خۆڕاگرییەدا کە خاوەنییەتی، قەرزاری ئەو مەنجەڵ و قازانانەن کە تیایاندا تواونەتەوە. خاکی ڕەق و تەق بەئەندازەی ئەوهەورەگرمانەی کە بەسەریدا دەبارێن، دەبوژێتەوە و هەڵدەئاوسێت و دەگات بە ئاستی دایکایەتی کردن بۆ هەزار و یەک گوڵ و ڕێحانە. تاریکی لە باوەشیدا ڕووناکی گۆش دەکات و لەکۆتایشدا بە زیانی خۆی دەشکێتەوە. زستان هەمیشە ئامێری جۆڵاییەکەی لەپێناو چنینی بەهاردا دەجوڵێنێت. لەبەر ئەمەیە کە هەموو زستانێک بەهار و، هەموو شەوێک ڕۆژێکی لەدوایە مردنەکان لا پێناو ژیانەوە و ئازارەکانیش لەبەرخاتری ژیانێکی ڕەنگاوڕەنگترن. تاک،بەدێژایی ژیانی هەزاران جار دەمرێت و دەژیەتەوە و، بەمەش لە پەستانە تاریک و خەڵەتێنەرەکانی (من) ڕزگاری دەبێت و دەگات بە نەمریی ڕۆح.

زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەم

ڕەنگی بەرگ

جەرگی

ژمارەی لاپەڕە

309

ساڵی دەرچوون

2015

نوسەر

کەریم کێسکین

هەڵسەنگاندنەکان

هیچ هەڵسەنگاندنێک نییە.

وەک یەکەم کەس هەڵسەنگاندن بکە بۆ “تابلۆی نەوەیەکی چاوەڕوانکراو”