fbpx
کۆدی تایبەتی بەرهەم : 9649750001113

لە سێبەری باوەڕدا -٢

كاتێك تەماشای خۆمان و دەوروبەرمان و ئەو مرۆڤە مەزنانە دەكەین كە بەدرێژایی مێژوو هەڵكەوتوون، دەبینین تەنها بەشێك لە ئەخلاقی جوانیان تێدا بەرجەستە بووە و، كۆبوونەوەی سەرجەم جۆرەكانی ئەخلاقی جوان لە كەسێكدا شتێكی مەحاڵە. كەسی وا هەیە سەخاوەتمەندە، بەڵام لەهەمان كاتدا لێبووردە نییە. هەیە ئازا و بوێرە، بەڵام لە هەمان كاتدا ڕەزیلە. جگە لەمە، هیچ ئەخلاقێكی جوان لە هیچ كەسێكدا نەگەیشتووە بە لوتكە. كەچی لەو زاتە پیرۆزەدا هەموو جۆرەكانی ئەخلاقی جوان لە بەرزترین پلەدا و بە بەردەوامی لەودا هەبوون. بۆ نموونە، هەتابڵێی ئازا و خاوەن سام و شكۆ بوو، بەڵام لەهەمان كاتدا تابڵێی خاكی و خۆبەكەمزان و نەرمونیان بوو.

Tags: ,

3,000ع.د

زانیاری دەربارەی بەرهەم

لەمەش گرنگتر، هەروەك ئازایی و سام و شكۆكەی هەرگیز هەتا ڕادەی شكاندنی دڵەكان نەدەڕۆیشت، بەهەمان جۆر خاكیبوون و لێبوردەییەكەیشی هیچ كاتێك بۆ ئاستی ترسنۆكی و سەرشۆڕی دانەدەبەزی. لەپاڵ جددییەت و ویقاریدا، دەم بەخەندە و ئارامیبەخش بوو. لەپاڵ دامەزراوی و ڕاستڕەوییەكەشیدا، تابڵێی خاوەنی بەزەیی و میهرەبانی بوو. هەروەها كاتێك تەحەددای هەموو جیهانی دەكرد، هێندە خاكی بوو كە لەسەر لم دادەنیشت و لەگەڵ منداڵان ئەو زاتەی كە ئەمانە و چەندەها ئەخلاقی جوانی دیكەی لە لوتكەدا و، بێئەوەی تێكەڵاویان بكات، بە كامڵترین شێوە لە خۆیدا كۆكردووەتەوە و، لە ژیانیدا ڕەنگی داوەتەوە و، لەم ڕووەشەوە بووە بە نموونە بۆ ئوممەتەكەی، تەنها حەزرەتی موحەممەدە
(صَلَّىَ اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمْ)گفتوگۆی دەكرد.

زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەم

ڕەنگی بەرگ

ڕەش, سەوز

ژمارەی لاپەڕە

221

ساڵی دەرچوون

2017

نوسەر

محمد فتح اللە گولەن

هەڵسەنگاندنەکان

هیچ هەڵسەنگاندنێک نییە.

وەک یەکەم کەس هەڵسەنگاندن بکە بۆ “لە سێبەری باوەڕدا -٢”